هەیفا ڕێز لە بڕیاری قەدەغەكردنی فیلمەكەی دەگرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی میسر بڕیاری قەدەغەكردنی فیلمەكەی هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی دەركرد.


ئیبراهیم مەحلەبی سەرۆك وەزیرانی میسر، بڕیاری قەدەغەكردنی فیلمی(حلاوە روح) دەركرد، كە هەیفا وەهبی ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت، ئەمەش بەهۆی وروژێنەری چەند دیمەنێكی فیلمەكە و نەشیاوی هەندێك وشە كە تێیدا بەكاردێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە كە هەرچەندە فیلمەكە بۆ كەسانی سەرو 18 ساڵە، بەڵام پێویستە فیلمەكە جارێكی دیكە نیشانی دەستەی چاودێری هونەری بدرێتەوە بۆ لابردنی چەند دیمەن و وشەیەكی نێو فیلمەكە.

لای خۆیەوە هەیفا وەهبی ڕێز لە بڕیارەكە دەگرێت و دەڵێت" ئەمە بڕیارێكی وزراییە ڕێزم هەیە بۆ لایەنە بەرپرسەكانی وڵات"، هەروەها ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكاتەوە كە ئەحمەد ئەبو هەشیمەی هاوسەری پێشوی لە پشت دەركردنی ئەو بڕیارەوە بێت.



PM:06:10:26/04/2014