باری تەندروستی هونەرمەندێکی ناسراو تێکدەچێت

ئەمڕۆ ٦ی شوبات ڕه‌وشی ته‌ندروستی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراو، ماجید شكاك، تێكدەچێت و دواتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە لە هەولیر و نە‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ دەکرێت.


 ماجید شكاك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "له‌ ناكاو ڕه‌وشی ته‌ندروستیم تێك چوو، نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌سته‌ره‌ و شه‌به‌كه‌ و باڵۆنیان بۆ دڵم ئه‌نجام دا".


لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکیدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌شڵێت: "سوپاس بۆ خوا، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم زۆرباش و جێگیره‌".


ماجید شكاكی هونەرمەند ده‌رچووی به‌شی شانۆی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌و، لەچەندان دراماو شانۆگەریدا بەشداری کردووە، هەروەها شانۆی مۆنۆ درامای پێشكه‌ش كردووه‌. یەکێک لەو زنجیرە دارامایانەی بەشداری تێدا کردووە‌، (كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووغ) بووەو، ئەو دارامایە بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه‌. 
 


AM:11:22:06/02/2020