توركیا دەستی بە بۆردومانكردنی قەندیل كردەوە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان بە بۆردومانكردنی چیاكانی قەندیل لە هەرێمی كوردستان كردەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا سنووری بناری قەندیل بۆردوومان کرد، بە وتەی شایەتحاڵانی ناوچەكە، دانیشتووانی پشدەر هەستیان بە ترسێكی زۆر كردووە، بەهۆی دەنگی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، كە بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و بەڵام دڵە راوكێ لای هاوڵاتیانی گوندە دروستكردووە و بەهۆیەوە ماڵەكانیان چۆڵكردووە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ دوو شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەورووبەری ناوچەكانی چیای قەندیلیان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردبوو.

 

ناوە ناوە فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی سنوری قەندیل و دەوروبەری دەكەن و زیانی گیانی و ماددی زۆر بەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەكەوێت.

 

 



PM:09:01:10/03/2020