تەندروستی لەسەر باری تەندروستی پزیشکەکەی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ئەو دەنگۆیان رەتدەکاتەوە کە باس لە گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی هەولێر دەکەن کە تووشی کۆرۆنا بووە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونیدەکاتەوە "هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن کە گوایە (د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی)، پزیشکی پسپۆڕی چاو کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووە، کۆچی دوای کردووە".


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە ”بۆ ڕای گشتی و خەڵکی شاری هەولێر ڕوون دەکەینەوە کە ئێستا باری تەندروستیی پزیشکەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە و ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە“.

 
دوو رۆژ لەمەوبەر پزیشکی چاو د. ئەحمەد ئیسماعیل تووشی کۆرنا بوو، دوو رۆژە پزیشکی هەولێر سەرقاڵی پشکنینی ئەو کەسانەن کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو پزیشکە هەبووە، بەڵام تا ئێستا سەرچاوەکەیان نەدزۆروەتەوە.

 


PM:01:33:14/03/2020