فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایدەگەیەنێت" بەھۆی سەرپێچی قەدەغەی ھاتووچۆ زیاتر لە ١٢٥ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە ئاماژە بەوەشکراوە ٣٠٦ كەسیان دەستگیر كردووە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد رایگەیاند" ٣٠٦ كەس بەهۆی سەرپێچی لە قەدەغەی هاتووچۆ، لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دەستگیركران و دەستبەسەر ١٢٧ ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە".
لە راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هاتووە" چوار هەزار و ١٣٢ پێبژاردنیش بۆ سەرپێچیکاران کراوە".
بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغداد راگەیەندراوە بەهۆی ئەوەی ئەو شارەی زۆرترین توشبووی لە عێراقدا تیادا تۆمار كراوە.