حاكم قادر: پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار دەبێت بۆ یەكێتی بێت‌

‌حاكم قادر
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بۆ كورد بێت‌و به‌پێی ئیستحقاقیش ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت.

حاكم قادر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستاو خوێندكاری زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلێمانی، پێشنیازیكرد كه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ره‌سمی نوێی سیاسه‌تی كوردستان‌و عیراقی دانیشن‌و بسازێن، به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌سه‌ر داواو داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان.

له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌، وتی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بۆ كوردبێت‌و به‌پێی ئیستحقاقیش ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت.
وتیشی: كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كۆمار جگه‌ له‌ بایه‌خی سیاسی بۆ كوردستان، ده‌بێت ده‌وری میحوه‌ریی هه‌بێت له‌ پێكهێنان‌و كۆكردنه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی حكومه‌ت، رایگه‌یاند: ده‌بێت كابینه‌ی نوێی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرترین شه‌فافیه‌ت له‌  دۆسێی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا پێكبهێنرێت.



PM:03:37:08/05/2014