ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین داوا لەهاوڵاتیانی ناوچەكەیان دەكات بەمەبەستی چوونە دەرەوە و گەشت سەردانیان ناكەن بۆ رێگەپێدان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و روونیکردووەتەوە" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین کە بەهیچ شێوەیەک کار ئاسانی و ڕێگاپێدان ناکرێت بەمەبەستی چوونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران".
ئاماژە بەوەش کراوە" هەرکەسێک گەشت و سەیران ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر جێبەجێ دەکرێت".
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات، چۆن لە ڕابردوودا هاوکار و پشتگیری هێزە ئەمنیەکان بوون لە چەند ڕۆژی داهاتووش دا هاوکاربن لە جێبەجێ کردنی ڕێکارە تەندرووستیەکان.
حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی رێنمایی و رێکارەکانی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.