ئەمڕۆ شاندێكی باڵای عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەكات

بڕیاره‌ ئەمڕۆ هه‌ینی‌ شاندێكی‌ پەرلەمانی کە تایبەتە بە کۆرۆنا له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای هەرێم كۆ ببێته‌وه‌.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای عیراق بەسەرۆكایەتی حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی هەولێر دەکەن و دواتر سلێمانی.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، سەردانی ئەو شاندە بۆ سلێمانی و هەولێر كۆبوونەوەیە لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەت تایبەت بە پرسی کۆرۆنا، لەوانە وەزیری تەندروستی هەرێم دەکەن.

 

دواتر سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ پسپۆرانی ئیداری بواری تەندروستی کۆدەبنەوە.

 


AM:10:22:17/04/2020