سعودیە داوا لە موسڵمانانی جیهان دەکات نوێژی بە کۆمەڵ لەرەمەزاندا نەکەن

زانایانی ئاینی ئیسلام لە وڵاتی سعودیە داوا لە موسڵمانانی سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکات لە مانگی رەمەزان نوێژی   بەکۆمەڵ نەکەن.
 
ئەنجوومەنی زانایانی ئاینی ئیسلام لە وڵاتی سعودیە رایگەیاندووە" دەبێت موسڵمانان خۆیان لە کۆبوونەوە بەدووربگرن، چونکە هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان".
 
بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی، سعودیە مزگەوتەکانی داخستووە، لەنێویاندا مزگەوتی حەرام لە مەککە.
 
رۆژی هەینی داهاتوو یەکەم رۆژی رەمەزان دەستپیدەکات، لە دۆخێکدا کە هەموو جیهان بەدەست کۆرۆناوە دەناڵینێت.
 


PM:02:12:19/04/2020