ئەمشەو ٢٢ی نیسان، پارێزگای دهۆک خەڵک و دەزگا حوکمیەکان، بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆناوە ئاهەنگیان گێڕا، لەو ئاهەنگەدا لە شاری زاخۆ بەهۆی تەقەی خۆشیەوە، سێ هاولآتی برینداربوون.
نەخۆشخانەی زاخۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " سێ هاولآتی بەهۆی تەقەی خۆشیەوە بریندار بوون".
تەندروستی زاخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سێ بریندارەکە دووانیان ئافرەتن تەمەن ٤٢ ساڵ و ٥٥ ساڵن.
برینداری سێهەم پیاوێکی ئاوارەیە لە ژێر خێمەدا فیشەکی بەرکەوتووە.