لە پارێگای دهۆك جیاكردنەوەی دەنگەكانی دەنگدانی گشتیو تایبەتو مەرجدار كۆتایی پێهاتوەو لەو پارێزگایەشدا پارتی یەكەمو یەكگرتوو دووەمە.
بەپێی چەند ئەنجامێك كە ماڵپەڕی رووداو بڵاویكردۆتەوە، دەنگی لایەنەكان بەم شێوەیەیە:
بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا/
پارتی 343 هەزارو 192 دەنگ
یەكگرتوو 60 هەزارو 213 دەنگ
یەكێتی 39 هەزارو 436 دەنگ
گۆڕان 24 هەزارو 627 دەنگ
بۆ پەرلەمانی عێراق/
پارتی 329 هەزارو 633 دەنگ
یەكگرتوو 89 هەزارو 821 دەنگ
یەكێتی 36 هەزارو 431 دەنگ
گۆڕان 23 هەزارو 780 دەنگ