بارزانی تا دووشممە مۆڵەتی داوە بەیەکێتی

کۆبونەوەکەی دوێنێی بارزانی‌و وەفدی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، بارزانی بەئاشکرا بەیەکێتی وتوە تا دووشەممەی داهاتوو، ناوی کاندیدی جێگری سەرۆکی حکومەتمان پێبدەن‌.
دوێنێ (پێنجشەممە) یەکێتی‌و بارزانی لە پیرمام کۆبونەوە‌و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە سپی میدیای راگەیاند کە لەو کۆبونەوەیەدا بارزانی داوای لەیەکێتی کردوە کەتا دووشەممە ناوی کاندیدەکەی خۆیانیان پێدەن تا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتدا رایانپسپێرین بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم.
سەرچاوەیەکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەو کۆبونەوەیەدا بارزانی پێی وتون  کە کارێکی باش نییە کە من ئیمزا لەسەر یەکەم یاسای پەرلەمانە نوێیە نەکەم، کەئەویش یاسای هەموارکردنەوەی سەرۆکی هەرێمە تایبەت ناونانی سەرۆکی حکومەت.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وەفدەکەی یەکێتی وتوە کەمن یاساکە ئیمزاناکەم تا دووشەممە.


PM:01:33:16/05/2014