هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئاسنكارییەكی بۆ هاوڵاتیان راگەیاند لە كاتی جێبەجێكردنی تەرایی مۆڵەتی شۆفێری.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو كەسانەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ (تەرایی رەمپە ٨)یان هەیە، دەتوانرێت لە كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بۆ ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ كارەكانیان بۆ ڕاییبكرێت".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر ئاشكراشیكردوە: ئەم بڕیارە بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانە و بە لەبەرچاوگرتنی كاتەكانی كاركردن لە مانگی ڕەمەزاندا.



PM:05:33:16/05/2020