روونکردنەوەیەک لە پەروەردەی شارباژێرەوە


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە بارەی ئەو قوتابیانەی کە لە وەرزی یەکەم کەوتوون روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

قوتابیانی کەوتووی وەرزی یەکەم چۆن نمرەکانیان بۆ ھەژمار دەکرێت تاوەکو دەربچن

*5 پێنج نمرە بڕیارە 
*10 دە نمرە پەڕینەوەیە(عبور)
*قوتابی ھەر چەند وانە کەوتبێت لە وەرزی یەکەم لە خولی دووەم لە مانگی 8 تاقیکردنەوە لە وەرزی یەکەم دەکاتەوە واتا ئەو وانانەی لە وەرزی یەکەم کەوتووە تەنھا لەوان تاقیکردنەوە دەکاتەوە
*قوتابی ھیچ پەیوەندیەکی بە وەرزی دووەمەوە نەماوە تاقیکردنەوەش لە وەرزی دووەم ناکات
*ئەم قوتابیانەی لەم وانانەی وەرزی یەکەم کەوتوون نمرەکانیان 35 بەرەو سەرەوەیە چانسی دەرچوونیان زیاترە چونکە ھەتا 15 نمرە دەتوانێت ھێزی ڕاکێشانی دەرچوون بە دەست بھێنی قوتابیەک یەک وانە کەوتبێت 45 ی ھەبێت بە قەرار دەردەچێت پێویستی بە پەڕینەوە نابێت قوتابیەک 40 ی ھەبێت بە پێنج نمرەی قەراو پێنج نمرەی عبور دەردەچێت قوتابیەک یەک وانە 35 ی ھەبێت بە قەرار و عبور دەردەچێت بەم شێوازە ئینجا تۆ حسابی نمرەی وانە کەوتووەکانی خۆت بکە بزانە قەرار یان عبور دەتگرێتەوە یان نا
*ھیچ مامۆستایەک ناتوانێت دەستکاری نمرەی وەرزی یەکەم بکات بە بەرز بوونەوەی لە خۆوە یان نزم بوونەوە چونکە لە سیستەمی e-parwarda تۆمار کراوە
 


AM:09:31:25/05/2020