ئەو ئیدارەی لە کوردستان کەمترین حاڵەتی کۆرۆنا تیایدا تۆمار کرا، ئەمرۆ دوو شەممە ١٢ حاڵەتی تێدا تۆمار کرا.
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهنجامی نوێی پشكنینهكانی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، " ١٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، تووشبووهكان ٧ یان ئافرەت و ٤یان پیاون و یهكێكیان کچێکی گەنجه.
وەزارەتی تەندروستی وردەکاری زیاتر دەدات و دەڵێت ٩ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، ٢ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، ١ تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، ٦ تووشبوو دانیشتووی قەزای کفرین و ٤ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلارن. ١ تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداده و ١ تووشبوو دانیشتووی شاری تکریته.