وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوونی دوو هاوڵاتی تری بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دەرەنجامی نوێدا و لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران.
تووشبووەكان دوو پیاوی تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵن، نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و، دانیشتووی گەرەکەكانی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن لە پارێزگای ھەولێر.