تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" چوار تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار کران".
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.
سەبارەت بە توشبوەكان ئاماژەی بەوەشكردووە" دوو پیاو و دوو منداڵن، دوو توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشوون و دوو توشبوو نیشانەیان هەیە، دو توشبو دانیشتوی قەزای ڕانیە و دوو توشبوو دانیشتوی قەڵادزێن".
ئەوە لەکاتێکدایە کەمێک لەمەوپێش وەزارەتی تەندروستی تۆمارکرانی ٣٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.