١٢ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی هیوا تووشی کۆرۆنا بوون

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند" ١٢ كارمه‌ند و پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

 

د. دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند" سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا له‌ ژێر چاودێریدان".

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەشڵێت" ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە و هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون".

 

ڕاشیگەیاند" رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت، هاوکات لە رێگەی سێ تیمەوە بە بەردەوامی کاردەکەن و نەخۆشخانەکە داناخەن". 

 
لە سلێمانی بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان مانیانگرتووە، دوێنێ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا د. دۆستی نەجات رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە دەوامکردن، وتی" تا پارەی هاتووچۆمان پێبێت، لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەردەوام دەبین". 
 
هەروەها ئەمڕۆ سامان بەرزنجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە، بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەندنەبون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خابونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینیکردنی تەشەنەکردنی توشبون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.
 


 


 
 


AM:11:41:18/06/2020