یاد نەقشبەندی: لە ئەمڕۆوە تەنها حاڵەتە کتوپڕەکان لە نەخۆشخانەی هیوا دەبینرێن

نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە تا رۆژی 4ی تەموز زۆربەی كارەكانی راگرت و تەنها حاڵەتی كتوپڕ دەبینرێن.

 

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی نەخۆشە خۆشەویستەکان لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی چەند کارێکی ناو نەخۆشخانە، لە بەرواری (27/6/2020) تا بەرواری (4/7/2020)، تەنها حاڵەتە کتوپڕەکان لە نەخۆشخانەی هیوا دەبینرێن". 

راشیگەیاند" ئەو بەرێزانەی لەژێر چارەسەری کیمیایی و هۆرمۆنیدان یان تەنها چاودێریان (متابعە) هەیە، لە دوای بەرواری (4/7/2020) سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکەن". 

ئاماژەی بەوەشكردوە، سوپاسی هاوکاریتان دەکەین، بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەمو لایەک.



PM:01:52:27/06/2020