میدیاکانی پەکەکە: دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە زاخۆ دەخرێنە خوارەوە

میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویان کردەوە "دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە سنووری زاخۆ کەوتوونەتە خوارەوە، هەروەها دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومان و داگیرکارییەکانی لە باشوری کوردستان".

 
ئەمم هەواڵە لەلایەن بەرپرسانی حکومی هەرێم لە ناوچەی شەڕ لە زاخۆشەوە بڵاوکرانەوە.


ئەوە لە کاتێکدایە، درەنگانی دوای نیوەشەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە سنووری شارەدێی دێرەلۆک'یان بۆردوومان کردەوە و زیانێکی زۆریان بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە گەیاند، بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان هەردوێنێ دوو فڕۆکەی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی دێرەلوک کەوتوونەتە خوارەوە.

 


AM:11:32:01/07/2020