حاكم قادر: سیاسه‌تی داهاتوومان كاركردنی پێكه‌وه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا
حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند: سیاسه‌تی یه‌كێتی له دوای هه‌ڵبژاردن كاركردن و په‌یڕه‌وكردنی كاری پێكه‌وه‌یی و ده‌سته‌جه‌معییه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵێكی (PUKmedia) حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ 24-5 ته‌ئكیدیكرده‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به فره‌یی سیاسی هه‌یه و دژی تاكڕه‌وی و باڵاده‌ستی ته‌نیا لایه‌نێكه و وه‌فده‌كه‌ی دڵنیاكرده‌وه كه سیاسیه‌تی داهاتوومان كاركردنی پێكه‌وه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی كه شارێكه بارودۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه.
PM:05:15:24/05/2014