سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا، بڕیاریاندا وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان، مانگرتنیان راگەیاند داوادەكەن پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵیان پێ بدرێت.
كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا، دهڵێن" لهماوهی شهش مانگی ڕابردوودا سهرجهم نهخۆشخانهكان بایكۆتیان كرد تهنها ئێمه بێ موچه دهوامان كردوه، داوا لە وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە زووترین كات بڕیاری دابەشكردنی مووچەكانیان بدەن و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان دابەش بكەن''.
باس لەوەش دەکەن" لەکاتێکدا لە جەژنی قوربان نزیک دەبنەوە، خێزانەکانیان پارەیان نیە بۆ دابینکردنی پێداویستی جەژن "ئێمە تەنها داوای مافی خۆمان دەکەین، لەوە زیاتر داوا ناکەین، ئەگەر زیاترمان داوامانکرد حکومەت مافی خۆیەتی سزامان بدات".
هاوکات لەگەڵ ئەو کارمەندانەدا، کەسوکاری نەخۆشەکانیش هاوشانی کارمەندان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و پاڵپشتی داواکاری کارمەندان دەکەن و جەخت لەدڵسۆزی ئەو کارمەندانە دەکەنەوە، بۆیە پێویستە حکومەت موچەیان بۆ دابینبکات.