بەهۆی پابەند نەبوونی بەو پارەیەی كەڵەكە بووە لە سەری، دەستەی میدیاو پەیوەندییەكانی عێراق خزمەتگوزاری مۆبایلی زەینی راگرت.
لە نوسراوێكدا كە ئیمزای سەرۆكی دەزگای جێبەجێكاری تەلەفوناتی مۆبایل د. سەفائەدین رەبیعی پێوەیە، كۆمپانیای مۆبایلی زەین لەبەر پابەند نەبوونی بەیاساكانی دەستەی راگەیاندنو پەیوەندییەكانی عێراقەوەو نەدانی ئەو بڕە پارەیەی لەسەریەتی، خزمەتگوزارییەكانی راگیرا.
لە نوسراوە فەرمییەدا هاتووە كە كۆمپانیای زەین پابەند نەبووە بە پرەسنیپو یاساكانی دەزگای راگەیاندنو پەیوەندییەكانی عێراقەوە، بۆیە خزمەتگوزارییەكانیان راگیرا.
بڕیاری دەزگاكە وایە كەهاوڵاتیانی بەشداربوو دەتوانن داوای یاسای لەسەر كۆمپانیای ناوبراو تۆماربكەن، تا مافەكانیان وەربگرنەوە.