سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دواخرا

بڕیار بوو سبەی یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام سەردانەکە دواخرا.

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم  بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی شایستە داراییەكان و جێگیركردنیان لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ كە وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە سەروبەندی ئامادەكردنیدان".

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بەهۆی زیاتر ئامادەکارییەوە گۆڕانکاری لە کاتەکەیدا کرا و بۆ ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەردانەکە دواخرا و شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی نەوت و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم. 

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕاگەیەندرا بوو، کە سبەینێ یەکشەممە وه‌فدێکی باڵایی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری‌ دارایی‌، خالید شوانی‌ وه‌زیری‌ هه‌رێم، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانان، دكتۆر ئامانج ره‌حیم سەردانی بەغداد دەکەن. 



PM:09:37:05/09/2020