سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" پارتی یەکگرتووی ئاگادارکردووەتەوە کە دەستبەرداری پۆستەکانیان بن".
سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە" پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كگرتووی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و پێویسته پۆسته‌كانیان له پارێزگاكه راده‌ست بكاته‌وه".
دەشڵێت" یەکگرتوو بڕیاریداوە سەرجەم پۆستەکان لە پاریزگاى دهۆک ڕادەست بکاتەوە".
وتیشی" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو دوای ره‌خنه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم و واژۆكردنی له‌سه‌ر نوسراوی بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دێت كه به‌هۆیه‌وه پارتی نیگه‌ران بووه".