فەرید ئەسەسەر بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستی خراپە

بەهۆی تووشبوونی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆناوە، باری تەندروستی فەرید ئەسەسەر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی خراپە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی )، کەوتوو زیاتر لە ١٥ رۆژە فەرید ئەسەسەر تووشی کۆرۆنابووەو دۆخی تەندروستی خراپە.

 

هەرچەندە ئێستا کەمێک ڤایرۆسەکە کاریگەری کەمبۆتەوە لەسەر ناوبراو، بەلآم کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر کارکردنی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەندامانی تری لەشی کردووەو ماوەیەکی زۆر بێ هۆش بووە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانە، رایەک لەناو هاوسەرۆکانی یەکێتی دا هەبووە کە ناوبراو بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی ولآت بەتایبەتی تورکیا، بەلآم تا ئێستا ئەو هەنگاوە نەنراوەو پزیشکەکان سەرپشک کراون بڕیار لەو پرسە بدەن.

 

فەرید ئەسەسەر یەکێکە لە پێشمەرگە دێرینەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ماوەیەکی زۆر لە میدیای ئەو حیزبە لەشاخ و لەدوای راپەڕینیش لەشار کاری کردووەو، دواتر بۆتە لێپرسراوی مەکەتەبی بیروهۆشیاری یەکێتی و چەند خولێکیشە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە.

 

 



PM:02:36:27/10/2020