ئەو كارمەندەی لە دەستگیركردنی سەدام حسێن سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقدا رۆڵی هەبوو كۆچی دوایی كرد.
میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، جەمیس دیڤس کارمەندى پێشوى ( ئێف، بى، ئاى) کە هاوکار بووە لەدەستگیرکرنى سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و دواتریش لێکۆلینەوى لەگەڵدا کرد، رۆژى هەینى رابردوو بەهۆى جەڵدەى دڵەوە لە شارى دێنڤەرى پایتەختى ولایەتى کۆلۆرادۆ کۆچى دوایى کردوە.
دەیڤس ساڵی ٢٠٠٣ سەرۆکایەتى تیمێکى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا ( ئێف، بى، ئاى) کردوە بۆلێکۆڵینەوە و وەرگرتنى پەنجەمۆر لەسەدام حسێن، ئەوەش دواى ئەوەى لە رۆژى ١٣ کانونى یەکەمى ئەو ساڵەدا لە پارزگاى سەڵاحەدین دەستگیرکرا.
ناوبراو وێنەیەكی خۆی پاراستووە لەگەڵ سەدام حسێن و لە چاوپێكەوتنێكدا لە ٢٠٠٨ وتویەتی" سەدام لە كاتی دەستگیركردنیدا تەنها پیاوێكی پیری نەخۆش بوو، تەندروستی باش نەبوو هیچی نەدەخوارد".