کارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەکێک دەکاتەوە کە کارەبایان دەبڕدرێت
كارهبای سلێمانی رایدهگهیهنێت" سبهینێ بههۆی بهستنی پێوهری كارهبای زیرهك گەڕەكەكانی ( تووی مەلیك و هەواری تازە) كارهبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكانی، (تومەلیك و هەواری تازە) ،بەشی سەرەی شەقامی ۳٠ی مەتری ، دەكەونە سەر هەردوو فیدەری 310 سبەینێ شەممە (7/11/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:08:32:06/11/2020