نانسی پێڵۆسی: هەلێکی زۆر گەورە لە بەردەمماندایە و لە رێگای سەرکەوتنین

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمر‌یکا ڕایدەگەیەنێت" كه‌ جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مرریكا ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە". 

 

نانسی پێڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەلێکی زۆر گەورە لە بەردەمماندایە و لە رێگای سەرکەوتنین".

 

راشیگەیاند" زۆر بەئاشکراو رونی دیارە کە جۆ بایدن‌ و کامالا هاریس بردویانەتەوەو بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێن، هاوکات، زۆرترن دەنگیان لە مێژوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەدەستهێناوە".

 

تا ئێستا لە ئەمریکا نزیکەی ١٤٣ ملیۆن دەنگی گشتی هاوڵاتیان جیاکراوەتەوە و بایدن به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌پێشه‌، به‌جۆرێك جۆ بایدن رێژەی ٥٠.٥%ی دەنگەکان‌ و دۆناڵد ترەمپ رێژەی ٤٧.٩% بەدەستهێناوە.



PM:09:40:06/11/2020