سەبارەت بە پرسی ئیدارەی سلێمانی یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی، بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتودا وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه، دواتریش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تردا بكه‌ن.
لەمبارەیەوە یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌ڵێنیان وه‌رگرتوه، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی تایبه‌ت به‌حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی، له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی:"كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕان مژده‌ی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سلێمانی پێیه، كه پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی دواناكه‌وێت‌و به‌زوترین كات ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كرێت".
ڕونیكرده‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، یه‌كێتی‌و گۆڕان به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی تردا گفتوگۆ بكه‌ن‌و كۆتایی به‌و بارودۆخه‌ی ئێستای سلێمانی بهێنن، هه‌ر كه‌سێكیش پۆست له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت ئاشكرای بكات بۆ هاوڵاتیان، تاوه‌كو بزانرێت ئه‌و حزبه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه چ خزمه‌تێك به‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات.
AM:11:29:06/06/2014