لیرەی تورکی بەهایەکی نزمی تۆمارکرد
بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی دووەم نرخی دۆلاری ئەمریکی ڕێژەیەک دابەزی، هاوکات هەرچی نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانییە بەهایان نزمە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ١٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٥ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٣ هەزار و ٩٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٨٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٦ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینار.
AM:10:05:15/11/2020