بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو گەڕەكەكانە دەكات كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (3) و (7)، سبەینێ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ كارەبا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت" ئاگاداری ئەو ماڵانەی تا ئێستا پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەستراوە و دەكەونە سەر فیدەرەكانی (3) و (7)، سبەینێ دووشەممە (30/11/202) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان".
ئاشكراشیدەكات، ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.