وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پارتی له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ سلێمانی مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان".
مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکە رایگەیاند" مەبەستی سەردانەکەمان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاریی بوە، بۆ کۆبونەوەی سێ قۆڵی و تاوتوێکردنی چۆنیەتی باشکردنی بژێوی هاوڵاتیان و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت".
هه‌روه‌ها مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ركاتێك پێویست بكات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی له‌نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانیان كرد و به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت لە سەرۆکایەتی هەرێم لە شاری هەولێر کۆببنەوە.