خۆپیشاندانێك لەچەمچەماڵ بەڕێوەچوو

دانیشتوانی گەڕەکی چەرمو سیتی لەقەزای چەمچەماڵ بە هۆی کەمی خزمەتگوزاریەوە خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان ئەنجامدا ‌و داواکاربون لە  حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تەنگ داواکاریەکانیانەوە بێن.

فەرهاد ساڵح یەکێک لە بەشداربوانی گردبونەوەکە بە سپی میدیای راگەیاند : ئەمە چەندین جارە خاوەنی پرۆژەکەمان ئاگادار کردوەتەوە لە کەمی خزمەتگوزاریەکانی ئەم پرۆژەیە بەڵام تا ئێستا کێشەکانیان بۆمان چارەسەر نەکردوە

وتیشی : داواکاریەکانمان ئەوەیە کە ١٠ رۆژ جارێک ئاوی خواردنەوەمان پێدەگات و کۆڵانە و شەقامەکانمان قیرتاو نەکراون و قوتابخانەکەمان لە خانوی ماڵاندایە و زەوی بنکەی تەندروستی

و مزگەوتیش بە حیزبێک فرۆشراوە و کراوە بە یەکەی نیشتە جێبون پڕۆژەی چەرمو سیتی لە لایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە جێبەجێکراوە

 بۆ دەستکەوتنی وەڵامی بەرپرسانی کۆمپانیای بەڕێز لە سەر ئەو گردبونەوەیە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای بەڕێزمان کرد بەڵام ئۆفیسەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانیەوە چۆڵکرابو.


محمد شوانی چەمچەماڵ



PM:05:24:09/06/2014