بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە و بەرزترین ئاستی تۆمار کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ هەزار و ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٦٥٠ دینار.

AM:10:05:20/12/2020