دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ هاوڵاتی هەرێم سێ جار زەرەرە



ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رێکەوت زەکی ڕایگەیاند" ئەگەر دابەزینی بەھای دیناری عیراقی یەكجار بۆ فەرمانبەرێكی حكومەتی بەغدا بارگرانی بێت، ئەوا بۆ فەرمانبەرانبەرانی حكومەتی ھەرێم سێجار بارگرانییە".

 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:” ئەگەر دابەزینی بەھای دیناری عیراقی یەكجار بۆ فەرمانبەرێكی حكومەتی بەغدا بارگرانی بێت، ئەوا بۆ فەرمانبەرانبەرانی حكومەتی ھەرێم سێجار بارگرانییە، یەكەم بە لێبڕینی مووچەكەی، دووەم بە دواكەوتنی كاتی وەرگرتنی مووچەكەی بۆ ٤٠ تا ٥٠ ڕۆژ، سێھەم بەدابەزینی بەھای دراوی مووچەكەی”.

 


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پاڕێزگا دەشڵێت ”ئەگەر بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار جارێك بۆ حكومەتی بەغدا داھات زیاد بكات و سودی ھەبێت، ئەوا بۆ حكومەتی ھەرێم سێجار سودی ھەیە، یەكەم نەوتەكەی بە دۆلار دەفرۆشێت و داھاتی نەوتی زیاد دەكات، دووەم ھیچ توڕەییەكی شەقام ڕوو لەم نییە و وەك حكومەتی بەغداش سودمەندە، سێھەم مووچەی كەمكردووەتەوە لەساڵێكیشدا ھەرگیز ١٢ مووچە دابەش ناكات”.

 

 
ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراقی نرخی ١٠٠ دۆلاری بە ١٤٥ هەزار دینار دیاری کرد، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی دینار.

 


PM:06:43:20/12/2020