حاجی ئۆمەران.. دوو کەس بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ یەکشەممە هێزەکانی ئاسایش لەدەروازەی سنور حاجی ئۆمەران دوو کەسیان دەستگیرکردوە کە 41 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لەناو "داشبوڵی ئۆتۆمبێلەکەیاندا شاردوەتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوێنێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران تونرا دەست بەسەر بڕی 41 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا بگیرێت، كە لەناو داژبوولی ئۆتۆمبێل شاردرابووە، ویستویانە بیھێننە ھەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك بەناوی (ر.م.ع) كە خەڵكی ئێرانە، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ت.ش.ب) بە تۆمەتی ھێنانی ئەو بڕە لە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران. ھەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دەدوەری لێكۆڵینەوە كران.



PM:02:36:21/12/2020