ڕەغدی كچی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوتری عێراق و رژێمی بەعسی روخاو پەیامێكی لەبارەی ساڵیادی لەسێدارەدانی باوکی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سەدام حسێن سەرۆکی دەستووری و شەرعی عیراق بووە، درێژەپێدەری رێبازەکەی ئەو دەبین".
رەغد سەددام حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی تویتێكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات" ئێوە عیراقی ئازان، لە هەر کوێیەک لە نیشتمانە مەزنەکەماندا بووبن لەلایەن دوژمنانی حەق و مرۆڤایەتییەوە لە هەڵوێستێکی شەڕانگێزانەدا، کە خراپترین رق و کینەی لە مێژوودا دروستکردووە و سەرکوتکراون".
ڕەغد باسی لەوەشکردووە، سەدام حسێن سەرۆکی دەستووری و شەرعی عێراق بووە و ئێمەش درێژەپێدەری رێبازەکەی ئەو دەبین.
ئهمڕۆ ١٤ ساڵ بهسهر بڕیاری له سێدارهدانی سهدام حسێن، سهرۆكی پێشووتری عیراقدا تێپهڕدهبێت، لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦ بە واژۆی نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عیراق، سەدام حسێن لەسێدارەدرا.