فەرماندەی هێزە چەکدارەکان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سووپای عێراقەوە کە ٦ ی کانوونی دووەم هەموو ساڵێکە، سووپای عێراق نمایشی سەربازی بۆ ئەو بۆنەیە سازدەکات و هاڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو دەنگی تەقەمەنییەی دەسیبەستن ئەو نمایشە سەربازییەیە.

 

 
 ئەمڕۆ دوو شەممە نوسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند " وەک ئامادەکارییەک بۆ یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا،  نمایشێكی سەربازی بەبەکارهێنانی گولـلەتۆپی دەنگی لەناوچەی سەوزی بەڕێوەدەچێت."

 
 
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هاوڵاتیانی بەغدا ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو دەنگی تەقەمەنیانەی ئەمڕۆ دەسیبستن ئاسایییە.


ئاگادارییەکەی نوسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند مانگی رابردودا چەندین روداوی هێرشکردنەسەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و ناوچەی سەوز لەلایەن گروپە چەکدارییەکان ئەنجام دراوە، ئەوەش مەترسی قوربانی و تێکچونی دۆخی ئەمنی لای هاوڵاتیان دروستکردوە.


ساڵی ١٩٢١ سوپای عێراق دامەزراوەو، یەکەکانی سوپای عێراق بەردەوام فراوان و پڕچەک دەکران، لە حەفتەکانی سەدەی رابردوو ژمارەی ئەندامانی سووپا گەیشتە یەک ملیۆن سەرباز، هەروەها ساڵی ٢٠٠٣دا دوای هێرشەکانی ئەمریکا و روخاندنی رژێمەکەی سەدام سوپای عێراق هەڵوەشێنراوەیەوە و جارێکی دیکە بە پێکهاتە و پڕچەکردنێکی جیاوازترەوە پێکهێنرایەوە.

 


PM:01:14:04/01/2021