کچێکى کورد لە دەریاى ئیجە خنکا

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند" کچە کۆچبەرێکى کوردی ئێزدی لە دەریاى ئیجە خنکا و تائێستاش تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە". 

 

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، نوێنەری دەزگای لوتکە کوردە یەشار ڕایگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵە کۆچبەرێکی یەزیدی کە ژمارەیان ١١ کەس بووە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون و لە ڕێگادا کۆچبەرێکیان کەوتووەتە دەریاکەوە و خنکاوە.

 

پاش ئەوەی گەیشتوونەتە سنوری یۆنان، کۆچبەرەکان ووتیان کە پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون و توندوتیژیان بەرامبەرکراوە

 

کوردە یەشار کە نوێنەرى دەزگاى لوتکەیە رایدەگەیەنێت" باڵیۆزخانەى عێراقیان لە ئەنقەرە لە روداوەکە ئاگادارکردوەتەوە، لەئێستاشدا پۆلیسى دەریاوانى تورکیا بە شوێن تەرمى کچە کوردەکەدا دەگەڕێت، بەڵام تائێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە". 



AM:10:52:08/01/2021