لێکۆلەری سیاسی کێیە؟

هیوا حسن

ماشا‌والله لەم ووڵاتەی ئێمە خەڵکی بەگشتی بووە بە لێکۆلەری سیاسی هەر کە شەوی لێدێت ئیتر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە پڕ ئەبێت لە پێشبینی و شەن و کەوکردنی دۆخی ئێستای هەرێم و عێڕاق و تەنانەت قسە لەسەر سیاسەتی ووڵاتە زلهێزەکانی دونیاش ئەکرێت کە هەندێ جار سیاسیەکانی ئەو ووڵاتانە خۆیان سەری لێ دەرناکەن ، بەهەرحاڵ من لێرەدا تیشکێکی بچوک ئەخەمە سەر ئەو لێکدانەوانە ، بەڕای من دوو جۆر لە (محلل سیاسی) لێکۆلەری سیاسی هەیە .

ـ جۆری یەکەم ئەو کەسانەن کە بە پێی حەزو ئارەزوی خۆیان لێکدانەوە بۆ گۆڕانکاریەکان ئەکات واتا خۆی چی پێ خۆش بێت و لەبەرژەوەندی ئەودا بێت ئاوها قسەی لەسەر ئەکات بێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی سیاسی و مەنتقی تێدا بێت.

ـ جۆری دووەم کە ژمارەیان زۆر کەمە ئەو کەسانەن کە لە واقعدا ئەژێن و بەپێی ئەو زانیارانەی هەیانە لە تەواوی سیاسەتەکانی ناوخۆو ناوچەیی و جیهانی لێکدانەوەی وردیان بۆ ئەکات بێ ئەوەی کەوتبێتە ژێر کاریگەری هیچ کام لە لایەنەکان ، ئەم کەسانە تا ڕادەیەک پێشبینیەکانیان ڕاست دەرئەچێت ئەویش لەهەموو بابەتەکان ناتوانێت سەد لەسەد بیپێکێت ، چونکە رووداوەکان و بەرژەوەندیەکان ئەوەندە خێرا تێپەڕ ئەکات زۆر جار توشی شۆکت ئەکات.

من پێم وایە ئێمەی کورد لەجۆری یەکەمین هەرکە رووداوێک دێتە ئاراوە یەکسەر دەوڵەتی کوردی دروست ئەکەین و تەنانەت جۆری حوکمەکەیشی دەستنیشان ئەکەین ، هەرکە رووداوەکە بەجۆرێکی دیکەدا ئەکەوێت ئیتر خەونەکانمان ئەبێتە بڵقی سەرئاو و دونیا بەسەر خۆماندا ئەڕوخێنین، باشترین نمونەش شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بوو کە بەهاریان هێنابووە ئەژنۆ.


28/06/2025




وتارەکانی تری نوسەر