وەڵامێکی کورت بۆ قسەکانی شاسوار عبدالواحد

هیوا حسن

هەرگیز نەمویستووە وەڵامی هیچ سەرکردەیەکی سیاسی بدەمەوە هەم لەبەر ئەوەی بە ئیشی خۆمم نەزانیوە هەمیش بۆ ئەوەی قسەکانم نەبێتە بەرگری لەهیچ هێزێکی  سیاسی و نەڕواتە داخیلەی لایەنی بەرامبەر، بەڵام هەمیشەش دژی نادادی و هەموو ئەو گەندەڵیانەش وەستاومەتەوە کە حکومەتی هەرێم ئەنجامی داوە، لەبەرامبەریشدا هەرگیز دژی قەوارەی هەرێم نەبومەو ئامادەیشم بە خوێن پارێزگاری لێ بکەم و ڕابردوومیش ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێ، واتا ئەبێ قەوارەی هەرێم کە ئومێدی هەموو گەلی کوردەو ئەم حکومەتە گەندەڵە لەیەک جیا بکەینەوە و بەیەک چاو تەماشایان نەکەین.

شاسوار ئەڵێ یان ئەم شێوە دەسەڵاتە ئەگۆڕین یان ئەم هەرێمە نامێنێ، واتا شاسوار بڕیاری خۆی داوە یان خۆی ئەبێتە سەرۆکی حکومەت یان هەموو هەوڵێک ئەدات بۆ نەهێشتنی ئەم هەرێمە .

من تێدەگەم ئەوەی شاسوار بیری لێ ئەکاتەوە خەوێکی خۆشە بەڵام ئەوەی نا مەنتقە تاکو ئێستا هیچ سەرکردەیەکی کورد تەنانەت هیچ دوژمنێکی کورد هەرگیز وا بەئاشکراو زۆر بێ شەرمانا نەیوتووە یان من یان نەمانی هەرێم، وە هەروەها هاوپەیمانەکەی شاسوار کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە یەک دەریا خوێنی لەپێناوی ئەم هەرێمەدا ڕشتووەو خەباتی لەپێناویدا کردووە حەقە  بەم قسەیەی شاسوار رازی نەبێت و سنورێک بۆ ئەم بێڕێزییەی دابنێت کە بیەوێ بەرهەمی خوێنی شەهیدان و رەنج و ماندوبوونی تێکۆشەران و خەباتی نەپساوەی مام جەلال کە بۆ ئازادی کوردستان بوو هەروا بە ئاسانی بکاتە قوربانی حەزو سەفەقاتە بازرگانیەکانی خۆی .

لەکۆتایید داوا لەکاک شاسوار ئەکەم بەم نەفەس و بیرکردنەوە نە دەتوانی ببیتە سەرکردە و نە دەتوانی درێژە بە ژیانی سیاسی خۆت بدەیت چونکە ئەوەی لەخیاڵی تۆدایە صدام حسێینیش نەیتوانی پێی بگات کە یان خۆم یان نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

26/06/2026




وتارەکانی تری نوسەر