ئه‌وه‌ی له جه‌له‌ولا رووده‌دات سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه، که تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن سوپایه‌کی نیشتیمانی نیزامی نییه. دابه‌شبوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به درێژایی 23 ساڵی حوکمڕانی کوردی به‌سه‌ر پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی، هه‌روه‌ها خۆزلهێزکردن له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی هێزی چه‌کداری حزبی و خۆ پڕچه‌ککردنی تاک لایه‌نه‌ی حزبی، له ئێستادا ئه‌نجامه‌که‌ی روونتر له شاری جه‌له‌ولا ده‌رده‌که‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌وێ شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی راسته‌قینه هه‌یه له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی چه‌کداره‌کانی داعش.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا هێزه جیاوازه‌کانی کورد شه‌ڕێکی گیانفیدایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رۆژانه رۆڵه‌ی کورد شه‌هید ده‌بێت، و سه‌رچاوه‌کانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که 81 که‌س له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش به ته‌نیا له ناوچه کوردییه جێناکۆکه‌کاندا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعش شه‌هید بوون، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌ستبه‌رداربوون له ململانێی حزبی له نێوان لایه‌نه‌کان هه‌یه خه‌مسه‌ردانه و بێباکانه‌یه له به‌رامبه‌ر گیانی ئه‌و هێز و پێشمه‌رگانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن.
به هۆی ململانێی تۆخی حزبی و نه‌بوونی سوپایه‌کی نیشتیمانی نیزامی، رۆژانه وه‌ڵام و هه‌ڵوێست و لێدوانی جیاواز له نێوان هێزه کوردییه‌کاندا ده‌بینین. ئه‌م کێشانه له کاتێکدایه هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردییه جێناکۆکه‌کان رۆژانه له‌به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی چه‌کداریدایه، ئه‌ویش ئه‌و مه‌ترسییه‌ی کورد له‌و ناوچانه له‌بری ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی بکات و ناوچه کوردییه‌کانی تری ژێر ده‌ستی داعش رزگار بکات، هه‌نگاوه‌که پێچه‌وانه ببێته‌وه.
له میانی گفتوگۆیه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت "ئاماژەكان وان، كە ئێستا داعش خۆی بۆ هێرشێكی گەورە لەدژی پێشمەرگە ئامادە دەكات، ئەمەش بۆ هەرێم هەڕەشەیەكی گەورەیە".
له ژێر رۆشنایی واقعی دۆخی پێسمه‌رگه و وته‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و پرسیاره سه‌رکییه‌ی که ده‌بێت بکرێت ئه‌وه‌یه: ئایا کورد به‌م شێوازی دابه‌شبوونه‌ی هێزه‌کانی و به‌م توانا چه‌کداری و مرۆیی و سه‌ربازییه‌ی که هه‌یه‌تی چۆن ده‌توانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه سه‌رتاسه‌ری و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ببێته‌وه، که ئه‌گه‌ری هه‌یه بکرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
دۆخی جه‌له‌ولا وه‌ڵامێکی روونی به‌شێک له‌و پرسیاره‌ی له‌لایه، که به‌م دۆخ و شێوازه‌ی ئێستای هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه بتوانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه گه‌وره‌کان ببینه‌وه.
نموونه‌ی دوایین شه‌ڕی گه‌ڕه‌کی ته‌جنید و دوورخستنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی داعش له سنووره‌که له رۆژی 24ی ته‌مموزدا، به‌ڵام دواتر کشانه‌وه‌ی یه‌کێک له فه‌رمانده‌ییه‌کان و جێهێشتنی لیوایه‌ک به ته‌نیا به بێ پاڵپشتی، ئاشکراکردنی دۆخی ناله‌باری سه‌رتاپاگیری هێزه جۆراوجۆره‌کانه له‌و ناوچانه به ده‌ست حوکمی حزب و لقه جیاوازه‌کانی.
بۆیه تا کات به‌ده‌سته‌وه ماوه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خودی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هه‌نگاوه خێراکان بۆ یه‌کخستنی سوپا و پڕچه‌ککردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێزی راسته‌قینه بۆ تاکی پێشمه‌رگه بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه به بێ ده‌ستبه‌ردار بوونی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبییان نایه‌ته دی.