تێکۆشان لە پێناوی وشە

ئەحمەد رەجەب

وانەکانی ژیان :

پاش ئەوەی رژێمی دیکتاتۆری هەموو دەرگاکانی بەرووی چالاکی ئەدیبان  و  نووسەرانی پێشکەوتنخواز لە کوردستان  داخست و بە هەموو شێوەیەک کەوتە هەوڵدانی سرینەوەی ئەدەبی پێشکوتخوازی کوردی لەلایەک و, لەلایەکی تره‌وه‌ پشتگیرکردن لە بیری شۆڤەنیستی ودواکەوتن و, دوژمنیاتیکردنی گەلی کوردو زمانی کوردی  و نەمانی یەکێتی نووسەرانی کوردو، لە کۆتایی ساڵی  1980  ئەو یەکێتییە چالاکانە پەرەی بە ئەدەب و رۆشنبیریداو قەت نەچووە ژێر رکێفی فاشیستەکان  و ئەوان دیانوێست ببێتە زورنایەک لە زورناکانی پیاهەڵدان و پروپاگەندەی بەعسیان.
نووسەرو ئەدیبانی کور دبە بوغزو توورەییەوە دژی بریارەکانی بەعس بوونەوەو ئەوەش لە دوو خاڵدا دەردەکەوێت : یەکەمیان ژمارەی ئەو کوردانەی کە چوونەتە ناو ئەو یەکێتیە کە حزبی بەعس دروستیکردووە گوایە یەکێتییەکە بۆ هەموو عێراقییەکان لە پەنجەکانی دەست تێناپەرن و دووەمیان بانگەوازێک لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەرو ئەدیبانی پێشمەرگە  بۆ نووسەران و ئەدیبانی کورد لە 3  ی کانونی یەکەمی   1980   بڵاوکرایەوەو لە گەڵ بانگەوازەکە ( دەستەی کاتی یەکێتی ئەدیبانی کوردستان) راگەیەنرا وەک درێژەپێدان بۆهەمان ئامانجی پیرۆزی { یەکێتی ئەدیبانی کورد} و هەروا بەشدارییەکی ئەدیبانی کوردە لە شۆرشی نوێی گەلی کورد بە تایبەتی و گەلی عێراق بە گشتی و لە بانگەوازەکە هاتووە :
هیچ نەماوە تەنها بەرنگاربوونەوەی توندوتۆڵ دژ بەو کردارانەی بەعسییە فاشیستەکان نەبێت و، بە پاکی ومتمانەوە شان بە شان لە گەڵ رۆشنبیرانی گەلەکەمان بەرگری لە باوو نەریتی پیشکەوتنخواز بکەێن وەک چۆن ئەدەب و رۆشنبیری بە درێژای مێژوو  پارێزی لێکردووەو، بانگەوازەکە بەروونی ئەوە دەخاتەروو کە دروستبوونی ئەم یەکێتیە بە ئامانجی پاراستنی { ئەدەب و هونەری پێسشکەوتووخوازی نەتەوەکەمانە} و، دووربێت لە چەواشەکردن و تایبەتمەندی رەسەنی نەتەوایەتی بپارێزێت و قووڵتر بکرێتەوە و بەرنگاری ئەدەب و هونەری دوواکەوتوو ببێتەوە کە هەوڵدەدەن بۆ چەواشەنەکردن وپه‌ره‌دان به‌ رەگەزپەرستی و تیرۆرو تاوان و دەیانەوێت موراڵ وئەخلاق ونەریتیسه‌ده‌كانی ناوه‌راست و تاریکستان لە کوردستان و هەموو عێراق بڵاو بکەنەوە
لە دوای کردەوەکانی  رژێمی دیکتاتۆری حزبی بەعس ده‌سته‌ی كاتی ب نووسه‌رانی شاخ كه‌وته‌كاركردن و لەم بەرێزانە پێکهاتبوو : ئەحمەد دڵزار، محەمەد عەباس ( حاجی مەمۆ) ، رەفیق سابسرو هەڤاڵ کوێستانی ئه‌بو به‌كر خوشناوو، زەنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداو، لە کۆبوونەوەیەکدا بریاردرا دەسته‌ی دامەزرێنەر کۆبکرێتەوەو ورێخراوێکی ئەدەبی سەربەخۆ  بۆ  هەموو نووسەرانی شاخ  بەبی جیاوازی بیرو بۆچوون و حزبایەتیه‌تیان  پێکبهێنرێت و ناوی { کۆمەڵەی نووسەرانی کوردستنان } بێت و، لەو کۆبەەنەوەیەدا ئەمانە ئامادە بوون : ئەحمەد دڵزار ، رەفیبق سابیر، حوسەێن بەفرین ، محەمەد رەنجاو ، عەباس محەمەد ( حاجی مەمۆ) ، شەهاب عوسمان ، هاشم کۆچانی ، ئەبو بەکر خۆشناو ، فەرید ئەسەسەرد ، ناسر حەفید ، ئەحمەد رەجەب، ئەرسەلان بایزو هەڤاڵ کوێستانی و، هەر لەو  کۆبووننەوەیەدا بریاری دەرکردنی گۆڤارێک بە ناو { پێروو}  دراو ، ژمارە یەکی لە ئازاری  1980 بڵاوکرایەوە و لە پاڵ وتاری ژمارەکە بانگەوزازی دەستەی کاتی بۆ نووسەران و ئەم بابەتانەی تیادابوو : شیعری بەرەنگاری ـ  ئەبو بەکر خۆشناو،ئەدەب و شۆرش  ـ محەمەد رەنجاو, چاوپێکەوتن لە گەڵ شاعیر سۆڤێت یەڤەشینکۆ  ( وەرگێران) ،  دەربارەی رەخنە لە فارسییەوە ، ژانی برسییەکان ـ شاعیری شەهید جەمیل رەنجبەر ( پێشمەرگەی یەکێتی بوو لە کۆتایی ساڵی 1980  شەهید بوو) ، چوار هۆنراوە ـ رەفیق سابیر، چوار هۆنراوە ــ هەڤاڵ کوێستانی ، دوو هۆنراوە ـ مامە نالە، هۆنراوەیەک بۆ شەهیدی شیوعی وهونەرمەند موعتەسەم عەبدولکەریم ـ رەحیم عەزیز ، دوو هۆنراوەی شاعیری ئێرانی خەسرەو گوڵسورخی ـ وەرگێرانی بابی ئازاد ،  دۆزەخ  ( چیرۆک) فەرید ئەسەسرد، دوو چیروک زەکریا تامر ـ وەرگێرانی کاکە باس له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌و ، لە چیرۆکەکانی  چیرۆکنووسی ئێرانی شەهیدی نەمر { سەمەد بەهرنگی ــ  بەدەستی شای ئێران و ده‌زگای هه‌واڵگیری ساواك ـ له‌ رباری ئاراس خنكاو شەهید کرا} ــ وەرگێرانی ئەحمەد رەجەب لە فارسییەوە.
سەرەرای گیروگرفت و کێشەی زۆر دەستەی کاتی توانی ( پرۆژەی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی ئەدیبانی کوردستان) ئامادە بکات و گۆڤارەکە لە ( پێروو بۆ نووسەری کوردستان) بگۆرێت و ، ئەمجارەشیان بە شێوەیەکی باشترو و هەروا ناوەرۆکێکی دەوڵەمەندوبڵاوكرایه‌وه‌و، ناوی یەکێتییەکەش بوو بە { یەکێتی ئەدیبانی کوردستان}.
کۆمەڵەی کوردستان  :
لە هاوینی 1984 ئێمەی نووسەرو رۆژنامەوانانی پێشمەرگە لە بنکەی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وشکەناو لە نێوان خۆرنەوەزان و ئەحمەدئاوا کە لە هەمان کاتدا بارەگای لقی سێی پارتی بوو کۆبوونەوەیەکمان کردو،  لەو کۆبوونەوەیە دا ئەم برایانە ئاماده‌ بوون : سەید فەتحوڵلا کاکەیی کارگێری لقی سێ ، ئازاد قەرەداغی ـ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەرپرسی لقی سی، مامۆستای پەروەردەو نووسەرو هونەرمەند فەهمی کاکەیی ، پێشمەرگەی شاعیر رزگار کاکەیی ( وێڵ) ولە حزبی شیوعی عێراق ئەحمه‌د رەجەب و, ،  لەوێدا بریاری دروستكردنی کۆمەڵەی نووسەرو رۆژنامەنووس و هونەرمەندانی پێشمه‌رگه‌ی  دیموکراتی عێراقمان داو، ئەم که‌سانه‌ بوونە دەسته‌ی سەرۆکایەتی : عەبدوڵلا قەرەداغی ( فازل) سەرۆک ،  مامۆستا فەهمی کاکەیی و ئەحمه‌د رەجەب و، گڤاریكمان به‌ناوی هه‌ڵمه‌ت  ده‌ركرد و پێناسه‌كه‌ی :  هه‌ڵمه‌ت گۆڤارێكی وه‌رزییه‌ ـ لقی كه‌ركوك و سلێمانی { كمه‌ڵه‌ی نووسه‌رو  رژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندانی پێشمه‌رگه‌ی دیموكراتی عێراق به‌ كوردی و عه‌ره‌بی ده‌ری ده‌كات} وئه‌م كه‌سانه‌ بوونه‌ ده‌سته‌ی نووسه‌ران: عەبدوڵلا قەرەداغی ( فازل) ،  مامۆستا فەهمی کاکەیی و ئەحمه‌د رەجەب.
14/4/2021
تێبینی : 
كتیبی : ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو ـت هه‌ڤاڵ كوێستانی.
ئه‌رشیفی رێزدار مامستای په‌روه‌رده‌و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند فه‌همی كاكه‌یی.


23/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر