دوو ساڵ و یادی سلەیمانی

ساماڵ مانیی
ساڵێک لەمەوبەر لەم ڕۆژەدا  من یادی سلەیمانی-م لە هەولێر کرد و بە کەسم نەووت، وتم  گرنگ نیە ئەمجارەیان، من وا نیو سەدەی ژیانم  بەسەربرد لە خزمەتی 'کورد' و "خەڵک' و "ئەوانیتر و "هەژاران' و 'ژنان' و'مافی مرۆڤ' و پەنابەران' و 'هەموو کۆمەڵگە'، دڵنیام  تا ساڵێکیتر ئەمکاتە ئەوانیش خزمەتێک بە من دەکەنەوە و بە یەکجاری جێگر دەبمەوە وەکو هەموویان، ئەوکات  یادگاریەکانم  لە سلەیمانی دەنوسمەوە و بڵاویان دەکەمەوە.

ڕێ‌ستیەکەی؛ ئەمە دە ساڵە لەگەڵ یەکەم هەوڵمدا بۆ جێگیر بوونەوەم ،من وا بە خۆم دەڵێم، نەک یەک ساڵ، بەڵام یەک ساڵە کە چوومە لای 'تۆپ تۆپ مانەکان' و ئەوانەش کە دەکرا بڵێن ' ئێمە ئاگامان لێێ نیە' یان  ' کەیسی وا نەهاتوە بۆ لای ئێمە' و هەڤاڵانە و هاوڕێیانە چرپانم بە گوێیاندا غەدر و نادادپەروەریتان لەگەڵ کردووم  ئەم ماوەیە نەک هەر سەبارەت بە سیاسیکاریم و 'پ م' بوونم بەڵکوو لە ئیشکردنم لە زانکۆ و بواری فەلسەفەشدا و  دووسێ پەڕەی  سکاڵاو زانیاری و دۆکیمەنتم دانێ و وتم: فەرموون سکاڵاکەم وەربگرن و چاکی بکەن، 'چاکسازان'.

پێویست دەکات بڵێم نەکرا و  نەیانکرد  و وا نەبوو؟ پێویست دەکات بڵێم تەنانەت نامەیەکی فەرمیشیان ئاڕاستە نەکردووم  بە شایانیان نەزانیوە وەکو وەڵام،
 یان هەموو دەیزانن؟  

ئەم کەیسەی من لە هەناوی مێژووی کۆمەڵگەی  کوردی باشووردایە و پەیوەندیدارە بە ڕۆشنبیران و فێمینیستان و پ م دێرینەکان و حیزبەکان و حکومەت و جێندەرناسان و نوسەران و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگەکە لەهەموو پێگەیەکیاندا، هەر هەموو ئەم خاوەن پێگە و بەڕێوەبەرانەی کۆمەڵگەکە دەیزانن و هیچ ناکەن و هیچ ناڵێن: ئەندامانی سەرکردایەتیەکانی  هەموو حیزبە کوردیەکان ( بێگومان ژن و پیاویان و دەرکراو دەرکردیان و نوێ و دێرینیان و ئۆپۆزۆسیۆنی و حکومەتیان)  و نوێنەرانی حیزبەکان لەناو دەزگا پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵەی پ م دێرینەکان و وەزارەتی پ م و هێزە جیاکراوەکانی پ م (بێگومان  باش و خراپیان)  و مودیر مەکتەب و سکرتێرەکانی (هەرسێ سەرۆکایەتیەکان و ڕاوێژکارانی جێندەرییان )و  چەند سەدان کەسێکیتر لە ڕاوێژکاران ( بێگومان لە تازە و کۆنیان و ژن و پیاویان  و خزمی هەموو مەسولە حیزبیەکان و سەر بە هەموو باڵ و ئەوانە) ، هەموو پ م دێرینەکان، ئەمە جگە لەوەی کە هەموو جێندەرناسان ی کوردستان دەیزانن و هەموو دەزگاکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەیزانن و هیچیان هیچ ناڵێن، ئەمە جگە لە هەموو ڕۆژنامەنوسان و مەئمورانی حکومەت  و دەزگاکانیتر، ئەمە جگە لە هەموو وەزیرەکان  و ئەنجومەنی وەزیران لە مۆزەفی ئاساییەوە هەتا خاوەن پێگەی زۆر بەرز بۆ خۆیان، ئەمە جگە لە هەموو فێمینستەکان(ژن و پیاویان) و هەموو ئەکادیمیستەکان (ژن و پیاویان) و ڕۆشنبیران  و شاعیران و ڕۆماننوسان (ژن و پیاویان) ، ئەمەجگە لە هەر هەموو  جەماعەتی فەلسەفە  و هتد لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا لە کوردستان.

هەرئەوەندەن. 
دەردی کابرا کوردەکە لە دەمانێکی کۆنەوە ووتی:  تەق تەق، پیاوتان لە ماڵە؟
من وا ناڵێم بەڵام ئەڵێم:  لە ژن و پیاوتان، کەستان دەبیستێت؟



15/11/2021



وتارەکانی تری نوسەر