دوای تێكشکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی ، به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو و کۆماری تورکیای نوێ و وڵاتانی هاوپه‌یمان به جۆرێک دارێژرا ، له 24/ 7 / 1923 له په‌یمان نامه‌ی لۆزان ، له ئاستی نیوده‌وڵه‌تی ، دانی نا به کۆماری تورکیای نوێ ، به سه‌رکردایه‌تی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ، له سیناریۆی لۆزانی سویسرا ، په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌رو ناوی کورد‌و جوگرافیای نیشتمانه‌که‌یان سڕییه‌وه .
ئه‌و سیناریه یه ی نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو کۆماری تورکیا ی نوێ ی ئه‌تاتورک پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ بوو ،ئه‌تاتورک بێ ده‌نگی به‌رمبه‌ر ولایه‌تی موسڵ نواند ، به مه‌رجێ له جوگرافیای تورکیا لا ببڕێت ، جوگرافیای کوردستان به جۆرێک دیاری و دابه‌ش بکریت ، کورد نه‌توانێت له نیشتمانه‌که‌ی دا ، مافی چاره‌ی خۆنوسین ، دیاری بکات.
کۆماری تورکیا به سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمار مسته‌فا ئه‌تاتورک ، بوو به ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ناتۆ ، مسته‌فا ئه‌تاتورک وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی و سه‌ربازی کۆماری تورکیای ، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سکۆلاریزمی نوێ ،کۆپی وڵاتانی ئه‌ورپا ، ئه‌نقه‌ره ی کرد (به پایته‌ختی کۆماره‌که‌ی .
له ماوه‌ی 15 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سۆکۆلاریزمی مسته‌فا که‌مال ، له رووی فۆڕمی یاسایی و ئاینی وسیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوورییه‌وه ، جیاوازله ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عوسمانی .
به‌شێکی کۆماری تورکیا که‌وتوه‌ته ئاسیاوه‌و به‌شێکی له باشوری ئه‌وروپاوه ، کۆماری تورکیا ئاسیا‌و ئه‌وروپا به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، تورکیا پێک هاتووه له(تورک ،کورد ، ئه‌رمه‌ن ،یۆنان، جوله‌که، سریانی، ئاشووری ، له‌ز،چیچانی )
کۆماری تورکیا له ماوه‌ی 99ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا، له چه‌ندان سیناریۆی جیا جیادا ، زنجیره کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نی و کوردی کردووه ، تورکیا نه‌ک دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردی باکوری کوردستانه .
به هێزی ئاسمانی و سوپای پیاده‌ی سه‌ربازیی و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ، هه‌موو سنووی یاسای نیودهوڵهوتیهکان ده‌به‌زێنن ، ده‌گه‌نه ئاسمان و خاکی رۆژهه ڵاتی کوردستان و باشووری کورستان و کۆمه‌ڵکوژی کورد ده‌که‌ن .
له 10ی حوزه‌یرانی 2022، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ، له وتارێکی دا ، له به‌رده‌م سه‌ربازانی تورکیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
-سه‌رۆکمان فه‌رمانی ده‌رکردووه، ئاماده‌بن ، بۆ به‌رپاکردنی ئۆپراسیۆنه‌کانمان له ته‌لره‌فعه‌ت و منیج ، پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری تورکیا ببێ به100ساڵ ، ئاهه‌نگی یادی ده‌وڵه‌ته‌که‌مان بگێڕن ،له 29ی تشرینی یه‌که‌می 2023 ، قه‌ندیل له تیرۆریستان پاک بکه‌ینه‌وه ، ئاڵاکه‌مان له به‌رزاییه‌کانی قه‌ندیل هه‌ڵبکه‌ین .
ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ( حیزبه‌کان ، په‌رله‌مان ،حکومه‌تی هه‌رێم ی کوردستان ، به هامه‌هه‌نگی کۆماری عێراق ، چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو پلان و به‌رنامه و زنجیره کۆمه‌ڵکوژیی و نه خشه ژه‌هراویانه‌ی ئۆردوگان دا هه‌یه .
بۆ بۆ سوپای تورکیا و میتی تورکیا ره‌وایه هه‌موو ده‌ستوورو یاسا‌و پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان پێشێل بکات ، ئاسمان و خاکی نیشتمان به‌فرۆکه‌ی جه‌نگی و سوپا ی تورکیا داگیر بکات ، کۆمه‌ڵکوژی کورد بکات ، به‌ڵام خاکی نیشتمان و قه‌ندیل بۆ پارتیزانانی په‌که‌که ناڕه‌وایه .