(وەستا والی) یەکەی( مەریون و ئاری) چوارباخ

عەبدوڵا کەریم مەحمود
یاریگاکەی تەنیشت سانەوی سلێمانی و یاریگاکەی کارگەی جگەرەی سلێمانی و یاریگای سلێمانی ، لە گەڕەکی چوارباخ مەڵبەندی رۆحی وەرزش و کۆبوونەوەی هەموو یاریزانان تیپی وەرزشەکانی چوارباخ و شار بوون .
هۆڵی شانۆی ئامادەیی سلێمانی ، گەڕەکی چوارباخ ،بنەمای هونەری شانۆ و شانۆگەری و هەڵوێستی نەتەوەیی ونیشتمانی بوون.

( خەباتی یەکەم تیپ ) 
لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیست ، تیپی وەرزشی تۆپی پێ ی (خەبات )،لەگەڕەکی چوارباخ دامەزرا،مامۆستا ( یاسین حەمەساڵح ) ،سەرۆک و کاپتن و( غەریبی حاجی شێخ لەتیفی عەلاف) ، یاریزانێکی دیاری ئەم تیپە بوون ،رۆحی وەرزش لەم تیپەوە ، سەری هەڵداو ،خەبات بوو بە یەکەم تیپ و باشترین تیپی فتبۆڵی ئەو سەردەمەی چوارباخ و شار ، لە ٩/ ٦/ ١٩٦٣، زەعیم سدیق ، لە رەشبگیرییەکەی شاری سلێمانی دا ، مامۆستا یاسین و هاوڕێکانی کە گوێیان لە بڵندگۆی (مەنع تەجەول کەبوو ، لە مەلعەبەکە،خۆیان حەشاردا ، لەوێ دەسگیر کران و لە حامیەی سلێمانی گولە باران کران ،یاریزانەکانی پەرتەوازە بوون ، کۆتایی بە تیپی وەرشی خەبات هات. 

( ئاکۆکەی چوارباخ )
لە سەرەتای شەستەکان دا،( تیپی وەرشی تۆپی پێی ئاکۆ ) لە گەڕەکی چوارباخ دامەزرا ،( فەرەیدون فەقێ رەشیدی قەشان) ، سەرۆک و کاپتنی ئەم تیپە بوو، چەند یاریزانێکی تیپی خەبات، روویان کردە ناو تیپی وەرزشی ئاکۆ ،دوای چەندان یاری و سەرکەوتنێک ، تیپی وەرزشی ئاکۆش کۆتایی هات .

چوارباخەکەی مامۆستا عەلی لەتیف ) )
مامۆستا عەلی لەتیف، تیپی وەرزشی تۆپی پێ ی ئاکۆی، لە گەرەکی چوار باخ ی دروست کرد،کۆمەڵێ یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یاریان دەکرد وەک : (عەلی لەتیف ، تالە خڕە ، حەمەبچکۆل و چەند یاریزانێکی تر.

(هەڵۆکەی تالە خڕەو عەلی لەتیف)
لە ناوەڕاستی شەستەکان ، تالە خڕە تیپی هەڵۆی دامەزراند ، لە کۆتایی پەنجاکان دا ، مامۆستا عەلی لەتیف تیپی هەڵۆی دروست کرد،دوکانەکای ماڵی ماڵی مۆستا ساڵح عومەر شوێنی نیشتە جێ یان بوو، تیپی هەڵۆی تالە خڕەو حەمە بچکۆل دوای مایەوە ، کۆتایی هات .

(مەریوانەکەی رەفیق عەبدوڵڵا سەبری )
لە ساڵی ١٩٥٩( وستا والی رەباتی و رەفیق عەبدوڵلا سەبری ناسراو بە (مامۆستا ئەنوەر)، مامۆستا کەریم عومەر، ئیبراهیم ئەحمەد مەعروف ناسراو بە (بلە سیس )،محەمەد بایز، ئەحمەد حسین ناسراو بە (ئەحەی عەینە )، کەریمی عەلی گەراج ،مەدحەد رەباتی )، تیپی وەرزشی ،تۆپی پێ ی مەریوان یان دروست کرد، مامۆستا رەفیق عەبدوڵلا سەبری سەرۆکی تیپ و ئیبراهیم ئەحەمەد مەعروف راهێنەریتیپ بوو، باشترین یاریزانەکانی هەڵۆ روویان کردە ناو تیپی مەریوان ،شوێنی نیشتەبونەکەی تیپەکەیان لە دوکانەکەی ماڵی فەقێ رەشیدی قەشان دا بوو ، لە تەنیشت چاخانەکەی موحسین وسەرتاشخانەکەی وەستا فەتاحی مەلا رەزادا بوو ، یاریزانەکانی بریتی بوون لە : (وەستا والی رەباتی ،مەدحەد رەباتی ، ئەحمەدی عەینە ، ئیبراهیم ئەحمەد مەعروف ، تالە خڕە ،حەمە بچکۆل ،جەمالی سەید رەشیدی پاقلاوە ،عوسمانی حاجی محێدین ناسراو بە (عوسە چاوشین )، مامۆستا عومەر حەمەساڵح) ، زاهیر لەتیف لەوسەردەمە یاریزانی تیپی دووەمی وەرزشی مەریوان بوو .

(ئاری یەکەی ئەستێرەی چوارباخ )
لە ناوەراستی شەستەکان دا ، ( شەهید جەمال حاجی عوسمان ناسراو بە (جەمالە قوشە)و محەمەد قادر ناسراو بە (حەمەی قالە)، عەلی زۆراب و ئەحمەد سالاری هونەرمەند )، ،تیپی وەرزشی تۆپی پێ ی ئاریان،لە گەڕەکی چوارباخ دامەزراند.

لەناوەراستی پەنجاکان دا ،مامۆستا کەریم عومەر و وەستا والی رەباتی لە تیپی میللی زێوەر یاریان دەکرد و وازیان لەو تیپە هێناو ، دواتر تیپی مەریوان یان دروست کردو یاریان لەو تیپەدا دەکرد ، لە ناوەڕاستی شەستەکان دا وەستا والی و مامۆستاکەریم عومەر روویان کردە ناو تیپی ئاری ،مامۆستا عەلی لەتیف وتالە خڕە لە ١٩٦٨ دا هاتنە ناو تیپی ئاری و رۆڵی دیار وگرنگی بینی بۆ پێشکەوتن وبەهێزکردن و سەرکەوتنی تیپی ئاری ، یاریزانەکانی بریتی بوون لە : ( مامۆستا عوسمان ئەبوبەکر، تالە خڕە ،شەهید ئیسماعیل قاسم ،شەهید جەمالی حاجی عوسمان ناسروبە (جەمالە قوشە)، سدیقی حەمە ئەمین ،قادری شێخ مستەفا ،مامۆستا عەبدوڵلای برای شەهید مام ئاراس ،عومەر رەزا،ئەحمەد شوتپان ، بەهادین شوتپان ،ئەحمەد عەلی ئیسماعیل ،،ئەحمە د شەشۆیی ،حەمە عورکە ،جەمالی مەلا مەجید ناسراو بە (جەمالە قژە )، فەهمی فەقێ رەشید ، جەلالە خڕە، مەحمودی عەلی ئیسماعیل ،شێخ سالحی شێخ عەبدولکەریم ناسراو بە ( محەمەد ساڵح بەرزنجی نووسەر )، شێخ عەلائەدین ، مامۆستا عەلی لەتیف ،تالە خڕە ، زاهیر لەتیف و چەند یاریزانێکی تر ، دواتر (مەجید میرخان و نورەدین شێخ نە جمەدین و ئەورەحمانی حەمەی ئاغا و فاتیحی گۆڵچی )بوون بە ئەندامی تیپی وەرزشی ئاری ، یاریزانەکانی تیپی وەرزشی ئاری ،ئەوەندە (  بە توانا و لێهاتوو بوون بە یاریزانی تۆپی پێ ی  ( هەڵبژاردەی سلیمانی و پۆلیسی سلێمانی و یانەی سلێمانی) . 
 
( رەنجی کرێکار و رۆحی وەرزش)
کەسێتی وەستا والی رەباتی و مەدحەد رەباتی برای ،  هەمان پەروەردەی کەسێتی  وەستا ئەسعەد رەباتی کاکی یان بوو، لە دەست و داوێن پاکی وراستگۆیی و هەستی جوانی پڕ  لە خۆشەویستی بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، والی  بە رەنج و ماندووبوونی خۆی لە کرێکارییەوە ،  وەک وەستا ئەسعەدی برای ،  بوو بەوەستا ی، بنیات نانی شار .

وەستا والی وەک عاشقی تۆپی پێ و رۆحی وەرزش،  هەموو  توانا و رەنجی بۆپێگەی وەرزش وپەروەردەو ێگەیاندن وگەشە کردن و  سەرکەوتنی  یارییەکانی تۆپی پێ ی ( مەریون و ئاری )ی گەڕەکی چوارباخ بوو.

 رەنجی کرێکاری و رۆحی وەرزشی وەستا والی  ، بۆ عەشقی تۆپێ و بەهای رەوشتی وەرزش و خۆشەویستی هاوڕێ یاریزانەکانی و هەموو یاریزانەکانی  تیپی ئاری و تیپەکانی  شاربوو .

هەموو ئیوارانێک  وەستا والی ، بەجلی   کرێکارییەکەیەوە  دەگەڕایەوە بۆ تیپی ئاری ،بە کرێ ی کارەکەی ( تۆپ و جل و بەرگ و گۆرەوی و پێڵاوی یاری وکرێ گوستنەوەی تیپی ئاری بۆ کرێ گواستنەوەی تیپەکەی  بۆ ناوشارو دەرەوەی سلیمانی   و خاردن و هەموو پێداویستیەکانی بۆ  دابین دەکردن. 

وەستا والی ، کرێ ی مانگانەی  نیشتەجێ ی تیپی ئاری لە تەنیشت ،مزگەوتی عەبدوڵلا لوتفی ، بە وەستا ئەسعەدی برا گەورەی سپاردبوو.
ناخ و دەروون و دڵی وەستا والی وەک پەڕەی گوڵ ناسک و جوان بوو ، تیپی وەرزشی مەریوان و تیپی وەرزشی ئاری و گەڕەکی چوارباخ و شارەکەی پڕ کردبوو، لە عەشقیوەرزش و  قتبۆڵێن و  خۆشەویستی بۆ بەهای رەوشتی وەرزش ،  بۆ هاوڕێ یاریزانەکانی و تیپی فتبۆڵ .  

دکتۆر زاهیرلەتیف ، لە بارەی پەرۆشی و خەم خۆری وعەشقی تۆپی پێ و  رۆحی وەرزش و بەهای هاوڕێیەتی وەستا والی بۆ هاوڕێ یاریزانەکانی و تیپی ئاری ئاماژەی بەوەکرد :

-وەستا والی لە رووی ئەکادیمییەوە شارەزا نەبوو ،بەڵام لە رووی پراکتیکییەوە زۆر شارەزابوو ،خاوەن هەستێکی زۆر ناسک و جوان بوو ،هەمیشە ئاگای لە باری سایکۆلۆجی یاریزانەکان بوو ، گەر هەرکێشەیەک رووی بکردایەتە تیپی ئاری  ،هەموو توانای خۆی دەخەستە گەڕ ، بۆ چارەسەرکردنی ، گەر لە کاتی یاری کردن دا ، هەریاریزانێکی  تیپەکەی،  توشی بارودۆخێکی هەڵجوون ببوایە ،وەستا والی بروسکە ئاسا ،بەخێرایی ، بە چەند رستەیەکی کورت و جوانی پڕ لە رێز،بێ ئەوەی هەستیان بریندار بکات ، بە زمانێکی شیرین  بە یاریزانەکەی دەوت: 

فەرموو بڕۆ  پشوویەک  بدە.

یاریزانێکی تری دەخستە شوێنەکەی  ،چارەسەری کێشەکەی دەکرد ،  دەیزانی ئەو کێشانە کاریگەری خراپی لە سەر باری دەروونی یاریزانەکان دەبێت ،گەر چارەسەری نەکات، دەبێتە هۆی دۆڕاندنی تیپەکەیان .

لە ساڵی ١٩٧٠ بینای یانەی سلێمانی دروست دەکرا ،(وەستا والی و هەمووئەندامەکانی( تیپی وەزشی ئاری) و (تیپی وەرزشی کەمال سەلیم )و( تیپی وەرزشی مەولەوی)، خۆ بەخشانە ،کرێکاریان لە دروست کردنی بیانەکە دا کرد. 
ئەم کرێکارو وەستاو یاریزانە دەروون پاکە ، ناخی وەک ئاوێنەیەکی بێ گەرد بوو ، رەنجی شانی دەکرد بە قوربانی رۆح وەرزش ، بۆ خۆشەویستی( تیپی وەزشی مەریون و تیپی وەرزشی ئاری ) بۆ گەڕەکی چوار باخ ، بۆ سلیمانی .

سەرچاوە:
١-چەند زانیاریەکی   دکتۆر زاهیر لەتیف ی هاوڕێ ی وەستا والی رەباتی.
٢-چەند زانیاریەکی مامۆستای یاریزان حەمە بچکۆل.
*والی محەمەد ساڵح ناسراو بە (وەستا والی رەباتی )، لە ساڵی ١٩٤٢لە گوندی رەبات ی بناری سەگرمە ، لە ناحیەی سەنگاو لە دایک بووە،لە ١٩٤٧ لە گەڵ خانەوادەکەی لە گوندی هەزارکانی رەباتەوە، بەماڵەوە ،روویان کردوەتە شاری سلێمانی و لە خانویەکی کرێ دا لە گەرەکی چوارباخ نیشتەجێ بوون،لە ساڵی ١٩٥٨ دا لە گەڵ وەستا ئەسعەد رەباتی برای دا کرێکاری کردوە و لە ١٩٦١ بوو بەوە وەستا ، هەموو ئێوارانێک دوای کرێکاری رووی دەکردە یاریگاکان و سەیری یاری تۆپی پێ ی تیپی (خەبات و هەڵۆ و ئاکۆ)ی دەکرد ،بە جۆرێک عاشقی وەرزش و یارییەکانی فتبۆڵێن بوو ،وەرزش بوو بە بەشێك لە ناخی و دەروونی ،رۆح وەرزش و فتبۆڵین هەموو ژیانی داگیر کرد،  لە١٧  / ١/ ٢٠١٦ ماڵ ئاوایی  کردو لە گردی ئابڵاخ بە خاک سپێرا

19/05/2024



وتارەکانی تری نوسەر