زنجیره (چیای گۆیژه وئه‌زمڕ)* ، باڵای شاری سلێمانی یان شه‌نگترکردوه ، ئه‌و دوو زنجیره چیایه له رووی ژینگه و ئاو‌و هه‌واوه جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌کیان به خشیووه به شار، مایه‌ی تێرامانی خه‌ڵکی شاروئه‌وانه‌ی لە دەرەوە رووده‌که‌نه سلێمانی .
گۆیژه‌و ئه‌زمڕ دڵگیرترین ، هاوینه هه‌واری گه‌شتیاری بێ نازی سه‌رووی شارن ، نه‌ک ته‌نیا وه‌رزی هاوین ، هه‌ر چوار وه‌زی ساڵ ، شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک روو ده‌که‌نه به‌رزایی ئه‌و چیایانه ، له‌سه‌ر چیای گۆیژه‌وه دیمه‌نی سلێمانی ئه‌وه‌نده رۆمانسی وجوانه مایه‌ی تێڕامه‌نه ، دڵ و ده‌روون وهەست ونەست ده‌کاته‌وه ، مرۆڤ وا ده‌زانیت له فرۆکه‌دایه‌و له‌قوڵایی ئاسمانی شین وه له سیحری جوانی شار ده‌ڕوانیت .
ئه‌و سنه‌وبه‌ره باڵابه‌رزانه‌ی دامێنی گۆیژه و ئه‌زمڕ ، هی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی یه ، ئه‌وه‌نده‌ی تر ، باڵای بڵندی ئه‌و دوو زنجیره چیایانەیان شەنگترو دڵگیر تروشیرین تر کردووه.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم بوو، له‌دوای راپەڕینەوە ، به سنه‌وبه‌ر ودره‌ختی جۆراو جۆر، هه‌موو باڵای چیای گویژه‌و ئه‌زمڕیان سه‌وز پۆش بکردایه .
بۆ 70 ساڵ له و به‌ر ، له سه‌رده‌می مه‌لیکی عێراق ،دامێنی خواره‌وه‌ی هه‌ردوو زنجیره چیاکه ،به سنه‌وبه‌ر سه‌وزکراوه ، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم ، له‌م 30 ساڵه‌دا ، هیچ به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌کیان نه‌بووه ،ناو قه‌دوسه‌رەوه و باڵای بەرزی هه‌ردوو زنجیره چیاکه یان ، به سنه‌وبه‌ر و دره‌ختی جۆراو جۆرسه‌وز پۆ ش نەکرد .
ئەرکی حکومەتی هەرێم بوو ، پرۆژه‌ی ئاویان بۆ رابکێشایه ، گرنگی زیاتریان بدایه به و دووزنجیره چیایه ، چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر ، یەکێک لە کابینەیەکی حکومه‌تی هه‌رێم ، به نیاز بوون له قه‌ڵا چۆلانه‌وه ئاو بگه‌یننه سه‌ر گۆیژه و ئه‌زمڕ ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه یان ، وه‌ک پرۆژه‌ی به‌نداوی چه‌ق چه ق نەگەیشتە ئەنجام و ئیفلیج کرا.
ده‌یان مه‌تر بۆری پلاستیکیان به قه‌باره‌ی جیا جیا ، له م لاو له‌ولای چیاکه دامه‌زراند و به‌جێیان هێشت ، به‌م کاره‌یان ، گەورەترین زیان یان بە گویژەو ئەزمڕ نه‌گه‌یاند ، گه‌وره‌ترین زیانیان پێ گه‌یاند .
رۆانە ئەوانەی روو دەکەنە گویژەو ئەزمڕ ، له‌و دۆڵه قوڵه‌کەی نێوان گۆیژه‌و ئه‌زمڕو و له‌سه‌رچیای ئه‌زمڕ، چه‌ند ڤێلا و باخی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بینین ، له ده‌ره‌وه هه‌ر له زیندانه‌کانی سه‌رده‌می بەعس وسه‌دام ده‌چێ ،به ته‌لبه‌ند ی دڕکاوی و پاسه‌وان وسەگی هار ته‌نراوه .
به‌ڵام لە ناوه‌وه‌ی ڤێلاو به‌هه‌شتی خوای ژیانی تایبه‌تی دنیای دەسەڵات داران خۆیانه ، به ده‌یان دیکۆری گران به‌ها و ته‌رزی بیناسازی و مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌تی و پاره‌ی خه‌یاڵی دروست کراون .
به ده‌یان دۆنم زه‌وی له‌و شوێنە گشتیارانه ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی و حکومه‌تی هه‌رێم ه‌وه داگیر کراون .، موڵکی تایبه‌تین بۆ ژیانی تایبه‌تی ئه‌رخه‌وانیی خۆیان.
سەرکردە سیاسییەکان لە سلێمانی و هەولێر هه‌موو شاخ و گردو شوێنه به‌رزییه‌کانی ناو شار‌و ده‌ره‌وی شاریان داگیر کردوه.
گه‌ر سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان وسه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو داگیر کاریانه‌یان به‌رده‌وام بن ،وه‌ک چۆن به‌رزاییه‌کانی شار‌و ده‌وروبه‌ری سلێمانی یان کرد به موڵکی تایبه‌تی خۆیان ، ئاوا ش چیای گۆیژه‌و ئه‌زمڕو سەری رەش ی نزیک هەولێر وه‌ک هه‌مووگرده‌کانی ناو شار‌و دەرەوەی شار داگیر ده‌که‌ن .
شونێکی گشتی بۆ هاوڵاتیا ن نامێنێت ،هه‌موو گردو چیا‌و به‌رزاییه‌کانی ئه‌م نیشتمانه ده‌بێت به‌موڵکی تایبه‌تی سه‌رکردە سیاسییەکان و ده‌سه‌ڵات داران .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
٢٠٠٩-سلێمانی
*ئه‌م ستونه‌م له 2019 دا نوسی ، بڵاوم نه‌کردوه ، له به‌هارو هاوینی 2021 گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره له زنجیره جیای گۆیژه سه‌ری هه‌ڵدا ، به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ک خۆی ده‌یخه‌مه روو ، له گه‌ڵ رێز‌و پێ‌زانین بۆ هه‌ڵوێستی به‌های ژینگه دۆستی ، ئه‌و چه‌ند کۆمپانیا یه‌ی ، له به‌هارو هاوینی 2021 دا ، له هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربڵاو فراواندا ، سه‌دان سنه‌وبه‌ر نه‌مامیان له قه‌د پاڵ و به‌رزاییه‌کانی گۆیژه دا ناشت ،له گه‌ڵ دابین کردنی چه‌ند ته‌نکه‌رێکی گه‌وره‌ی ئاو و ده‌یان مه‌تر بۆری پلاستیکی ئاویان گه‌یاند به سنه‌وبه‌رو دره‌خته تازه کان ،به‌م کار‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته که‌وره‌یه‌یان ، روویه‌کی شارستانی نوێ یان ، له به‌های شکۆی سه‌روه‌ری شار خسته روو .گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ، کاتی نه‌بێ و به‌رده‌وام بێت گویژه‌و ئه‌زمڕ چه‌ند جوان و دڵیگیرن ، سلێمانی شه‌نگتر ده‌کەن .