هه‌موو ساڵێ له 31ی ئاب دا،کۆتری رۆحی ئازاد هه‌ورامی له لوتکه‌ی قه‌ندیل- ه‌وه ده‌دات له شه‌قه‌ی باڵ و ده‌گاته بابه گوڕگوڕ ، له‌وێوه به‌رو قوڵایی ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه ، له باڵای که‌رکوک دا له چاو ون ده‌بێ.
بیست ویه‌ک ساڵی یاده‌وه‌رییه‌کانی ته‌مه‌نی له گه‌ڕه‌که میللییه‌کانی ئه‌وشاره‌دا به‌ڕێ کرد.
سیانزه به‌هاری ته‌مه‌ن به پێشمه‌رگایه‌تی وشاخ به‌خشی ،دوا هه‌ناسه‌کانیشی به قەندیل سپارد .
سروشتی یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌م نیشتمانه پڕه له ترژیدیای تاڵ.
ویستگه کانی ژیانی منداڵی له ئیمام قاسم و ئیسکان .
تاڵی مەرگەساتی چیرۆکی هۆنراوەو دەنگ و ئاواز‌و گیتاره‌که‌ی و عه‌شقی بێ سنووری ئازاد بۆ خاک ، بۆ هاوڕێ شنۆ ، ئه‌و فیلمه‌یه تراژیدیاییه، مه‌گه‌ر به‌همه‌نی قوبادی تۆماری بکات .
ئازاد هه‌مان رێچکەی رۆح وبیرو بۆچونی شاسواره‌که‌ی سلێمانی بوو .
ئازاد‌و ئارام دوو مه‌سیحی نیشتمانێکی سه‌ربڕاو بوون ، ناو و نیشان و ئارامگه‌که‌یان ، وێردی سه‌رزمانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکە .
ئه‌و رۆژه‌م له یاده له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی هاوڕێم له گوندی مێوڵاکه‌وه رومان کرده هه‌ڵه‌دن ، به ژێر سێبه‌ری باڵای شۆڕه چناره‌کانی ناو هەلەدن دا شۆڕبوینه‌وه .
شنه‌ی باکه شه‌پۆلی گه‌ڵاو باڵای چناره به‌رزه‌کانی خستبوه سه‌ما ، گه‌یشتینه بن که‌پره گه‌وره‌که‌ی باره‌گای ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه .
نوسینه‌کانی ئازاد هەورامیم خوێندبووه‌وه ، ده‌مزانی پێشمه‌رگه‌و که‌سێتیه‌کی بێ وێنه‌یه ، دڵم به‌وه ده‌کرایه‌وه ، ئێستا سه‌رکرده‌یه‌کی روناکببیر و خاوەن ره‌وشتی شکۆی باڵا ده‌بینم ، له‌و بیرکردنانه‌وه‌دابووم ، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به سورحییەک ئاوی سارده‌وه به‌خێرهاتنی کردین، دوای تاوێک به چپه به هاوڕێکه‌م وت:
-کوا کاک ئازاد هه‌ورامی ؟ .
ئه‌ویش وتی :
-ئه‌و ئه‌و پێشمه‌رگه خاکییه‌ی ، ئیستا ده‌رونی فێنک کردیته‌وه ، ئازادی لێپرسراوی ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه بوو.
دواتر چه‌ندان جار له به دیداری کاک ئازاد له (هه‌ڵه‌دن ، چاڵاوا ، به‌رگه‌ڵو ، گاپیڵۆن ) شاد بووم ، ده‌مزانی کەسێتی خاکیانەی ئازاد چەند باڵایە .
رۆژیکیان باسی کەرتی هاوڕێ یان کرا ، ئازاد ، باسی شه‌هید نه‌به‌ز* کرد ، وتی :
-گه‌رنه‌به‌ز له شاره‌وه بێته شاخ ،نابێ له هیچ شوێنک کار بکه‌ن ، ده‌بێ له گه‌ڵ خۆم دا لە دەزگای رۆشنبیری کۆمەڵە بێ .
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ من و حسین محەمە د ئەحمەد ناسراو بە هاوڕێ(نه‌ریمان )،ده‌مانویست له ئیستگه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه ، له به‌رگه‌ڵوه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌دن .
له‌و کاته‌دا کاک ئازاد بۆ کارێکی تایبه‌تی گه‌یشته رادیۆی گەلی کوردستان ، دواتر پێکه‌وه گه‌ڕاینه‌وه ، باڵی تاریکایی به‌سه‌ر زنجیره چیا‌و دۆڵ و رێگاکه مان دا کشا ، به درێژایی رێگاکه باسی ئه‌ده‌ب و مۆزیک و دنیای رۆمانسیه‌تی رۆحی جوانی سروشت و پێشمه‌رگایه‌تی بۆ کردین.
ئازاده‌که‌ی هه‌ورامان و که‌رکوک ،پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر و سیاستمه‌دارێکی هێمن و ورد‌و قوڵ،سه‌رکرده‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندو به‌وه‌فاو خاکی ،
دوای ئارام ، ئەو تاکە سەرکردەبوو ، هه‌نگاوی نوێی ده‌نا ،
دوای ئه‌و هیچ کەس نەیتوانی ، به هه‌مان هه‌ناسه‌و رۆح و هه‌ڵوێست ، به رۆحێکی ئازاد‌و به گیانی خاکیانه ، دوور له نه‌رجسیه‌ت ، به ده‌رونێکی پاک و بێ گەردەوە ،بە وه‌فاو بە ئه‌مه‌که‌وه، هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و ته‌واو بکات .
ببێ به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک .
هاوکێشه سیاسییه‌کان به‌جۆرێک گۆراون ، زۆر لەم ده‌م و چاو روخسارانه‌ی ئێستا ، خاوه‌نی هه‌موو شتێکن وهیچیش نین ، که‌س خۆشی ناوێن، ته‌نیا ماستاوچی و لەب لەبانەکانی ده‌وروبه‌ریان نه‌بێ ، ئه‌و ئینتیهازیانە هه‌موو کار‌و کردەوە کەسێتی یان درۆ‌و فێڵ و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییە .
ئازاد هەورامی وه‌ک مه‌سیح پێشمه‌رگه بوو ، شۆڕشی کرد ، هه ڵوێسته‌کانی مه‌سیح ئاسا پڕبوو، له به‌های ئاشتی وخۆشه‌ویستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ، وه‌ک مه‌سیح له خاچ درا ،
لە ٣١ی ئاب دا ، به ده‌م سوێی ئازاره‌کانی یه‌وه ، تا دوا هه‌ناسه ی ، سروودی رێی خه‌باتی بۆ( خاک بۆ پێشمه‌رگه بۆ خاتوو شنۆ) وت :
رێی خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت ودووربێ
با چوار ده‌ورمان کڵپه‌ی ئاگربێ
له‌م رێ یه پیرۆزه هه‌رگیز لاناده‌ین
ئێمه‌ین بۆ مردنیش ئاماده‌ین