کوردی پاشکۆ

عەبدوڵا کەریم مەحمود

له‌ ٢١-٢-١٩٨٨ تا ٦-٩-١٩٨٨دەوڵەتی عێراق ،هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال-ی له‌ دۆڵی خافایه‌تی ، مه‌رگه‌ ، قه‌ره‌داخ ،گه‌رمیان ، گۆپته‌په‌و عه‌‌سکه‌ر ، ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه‌ و ره‌واند ، بادینان ، له‌ ماوه‌ی ١٩٨رۆژدا ئه‌نجام دا .

ژماره‌یه‌کی بێ شومار ، له‌ ژن و پیاو منداڵ  و پیر  ،دەسگیر کران و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی  بیابانەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق ، بێ سه‌رو شوین کران  
 ، سه‌راپا گونده‌کان خاپورکران .

لێرەدا دوو دیمەنی جیاواز ی حکومەتی عێراق دەخەینە روو

لە دیمەنی یەکەم دا:  

حکومەتی  عێراق لە ١٩٨٨ دا له‌شاخ ، په‌ڕوباڵی هه‌ڵۆو ته‌واره‌کان  لە گردۆڵکه‌و پێ ده‌شته‌کانی  نیشتمان له‌بن ده‌قرتان .

له‌ دیمەنی دووەم دا :

لە ناوشاری  سلێمانی دا ، شانۆگەر ی (  هه‌ڵۆله‌ لوتکه‌دا نه‌بێ نافڕێ ) پێشکه‌ش ده‌کرا.

لێرەش دا .دوو دیمەنی دووفاقی  دەسەڵات دارانی کورد دەبینین:

دیمەنی دووفاقی یەکەم:

تورکیاو ئێران و عێراق ، به‌رنامه‌ی  زنخیره‌ جینۆسایدی کورد  یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان و رۆژئاوا ی کوردستان وباشور ی کورستان  به‌ سیناریۆی جیاجیا جێ به‌جێ ده‌کەن .

 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ویه‌کێتی ، پارتی ،  سێبەری ئێران و تورکیا ، له‌ بێ ده‌نگی زیاتر ، له‌ پاشکۆیه‌تی زیاتر، بەرامبەر ئەو دوو ده‌وڵه‌ته‌  داگیر کەرە ، هیج هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان نییە .

حکومەتەکەی باشووری کوردستان  وحیزبەکانی باشوور ،حیزبه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ کوردییه‌کانی   رۆژهەڵات و باکوورو رۆژئاوا تاوانبارده‌که‌ن .

لە کۆبوونەوە داخراوەکانیان ، لە گەڵ داگیرکەران سیناریۆو نەخشەیان  دەرکردنیان بۆ دادەنێن .

تۆمەتباریان دەکەن ، بۆ له‌سه‌ر خاکی خۆیان چالاکییه‌کانیان ناکه‌ن ،

دیمەنی دووفاقی  دووەم :

ساڵانی زوو ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، 
، ئێوه‌ چه‌ندساڵێک ، بنکه‌و باره‌گاو ده‌زگای راگه‌یاندنتان ، له‌  سه‌قزو سه‌ده‌شت و پاوه‌و ره‌زایه‌ و نه‌بوو .

 بۆ ئه‌و کاته‌  ئه‌وشارانه‌ ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هی ئێوه‌ بوو؟

بۆ ئێستا ، شاخ و گرد و ده‌شتی کوردستانی باشوور بۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و باکورو  حه‌رامە و  تاوانباریان دەکەن  ؟

ئێوە بە درێژایی سەردەمی شاخ و لە دوای راپەڕین ،تا ئێستا ،  پاشکۆی ئێران و تورکیا ن . هەموو پلان و بەرنامەو نەخشە ستراژییە ژەهراوییەکانی ئەوان دژ بە گەلەکەتان جێ بەجێ دەکەن .

.ئه‌و زنجیر کۆمەڵکوژییەی  کوردەکانی باکورو رۆژهەڵات ،لە ناوچە ستراتیژەکانی بادینان و زرگوێزو کۆیە ،  گه‌وره‌ترین  په‌ڵه‌ی وشه‌رمه‌ زارییه‌  بۆ ئێستاو مێژووی خەباتی رزگاری خوازی کوردو پەلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان  .
 


16/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر